بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ” هادی مەعرووف مەحموود ” برای هاوڕێ شەیدا مەعرووف ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانمان بیست ، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێ شەیدا و لە کەسوکار و لە خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین ، هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت و ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
27 ی تشرینی دووەمی 2023