مەزڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، شکستهێنان لە هێنانەدی چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ پرسی فەڵەستین و کورد وەک گەورەترین سەرچاوەی ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە، ده‌شڵێت، “ئێمه نامانەوێت خاكەكەمان ببێتە گۆڕەپانی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران”.
لەگەڵ بەردەوامبونی ململانێکانی غەززە بۆ مانگی دوەم، نیگەرانییەکان لە زیادبوندایە کە رەنگە توندوتیژییەکان ناوچەكانی دەوروبەری بگرێتەوە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران هێرشەکانیان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا پەرەپێداوە، ئەوەش وه‌ك بەشێک لە هەوڵێکی درێژخایەن بۆ دورخستنەوەی ئەمریکا لەو شوێنەی تاران وەک ناوچەی نفوزی خۆی سەیری دەکات.
مەزڵوم کۆبانێ كه سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی دژی داعش له سوریا كرد و به یه‌كێك له متمانەپێکراوترین هاوپەیمانەکانی پنتاگۆن هەژمار دەکرێت، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی “ئەلمۆنیتۆر” رایگه‌یاند، گەلەکەی نایەوێت خاکەکەیان ببێتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان “ئەمریکا و میلیشیا شیعه‌كان” کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، چونكه “تاقمەکانی سەر بە ئێران دەستیان کردوە بە کردنە ئامانجی پێگە سەربازییەکانی هێزەکانی هه‌سه‌ده”.
ئاماژەی بەوەشکردوه، شکستهێنان لە هێنانەدی چارەسەرێکی دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ پرسی فەڵەستین و کورد وەک گەورەترین سەرچاوەی ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ماوەتەوە.
مەزڵوم کۆبانێ جەختی لەوەکردەوە، هێرشی حەماس لە 7ی (تشرینی یەکەم/10) بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل “پەسەندكراو نییە”، هەروەها بەکارهێنانی هێزی ناڕێژەیی لەلایەن ئیسرائیلەوە دژی مەدەنییە فەڵەستینییەکان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كه تاکتیکی قۆڵی بەهێزی ئیسرائیل پێدەچێت خولگەیەکی نوێی توندوتیژیی لێبكه‌وێته‌وه و گروپی توندڕه‌و سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به‌هێزترین هێزن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه‌كان، ئەوەش لە شەڕی سەرکەوتوانەی دژی داعش سەلمێندرا کە بەناو خەلافەتەکەی داڕما، بەڵام شانەکانی داعش بەردەوامن لە چالاکی لە ناوخۆی سوریا، ئەوەش شایەتحاڵی پەرەسەندنی ژمارەی هێرشەکان بەتایبەتی دژی سوپای عەرەبی سوریایە”.