ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا ژمارەی كۆڵبەرانی كوژراو و برینداربووی بۆ مانگی یازدە بڵاو كردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی مانگی یازدەدا 118 كۆڵبەر كوژراون و برینداربوون كە لە 93% ئەو ژمارەیە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە.
ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە ماوەی مانگی یازدەدا 8 كۆڵبەر كوژراون و 110 كۆڵبەریش بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتەكەی هەنگاو یەكێك لە كوژراوەكان نەوجەوان بووە و لە كۆی 110 برینداربوویش، 14 كەسیان تەمەنییان لە خوار 18 ساڵەوە بووە.
پێداچونەوە بە ئاماری كوژراو و برینداربووانی مانگەكانی ڕابردوودا دەریدەخات كە ڕێژەی كوشتن و برینداربوونی كۆڵبەران لە مانگی 11 بە بەراورد بە مانگی 10ی ئەمساڵ، 293% زیادی كردووە.
كوژران و برینداربوونی ١١٨ كۆڵبەر لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣٩٣.٢٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووەئەم ئامارە بە بەراوەرد لەگەڵ مانگی پێشوو ٢٩٣٪ زیادی كردووەمنداڵێكی كۆڵبەر كوژراوە و ١٤ی دیكەش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەكەی هەنگاو زۆرترین ژمارەی كوژراو و برینداربوونی كۆڵبەران لە پارێزگاكانی كوردستان بووە كە 93 حاڵەت تێیاندا ڕوویداوە و دوای ئەوەش پارێزگاكانی كرماشان كە 22 حاڵەتی تێدا بووە و ئازەربایجانی ڕۆژئاواش 3 حاڵەت.