ئاژانسى BBC بریتانی ئاشكرایده‌كات، عێراق له ڕوی پیسبونی ژینگه‌وه له دوای ڕوسیا له پله‌ی دوه‌می جیهاندایه. دەشڵێت: ئه‌و غازه‌ی له عێراقدا سوتاوه به‌سه بۆ دابینكردنی وزه بۆ نزیكه‌ی 20 ملیۆن ماڵی ئه‌وروپی له ساڵێكدا.
ئاژانسی BBC له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و غازه‌ی له عێراقدا سوتاوه به‌سه بۆ دابینكردنی وزه بۆ نزیكه‌ی 20 ملیۆن ماڵی ئه‌وروپی له ساڵێكدا، كێڵگه‌ی رمێلهش كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بی پی و پترۆچینا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی سوتانی غازه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه یه‌كێك له‌و پیسكه‌رانه‌ی هه‌وا كه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه بریتییه له ئاوێته‌ی بهنزۆپیرین (BAP) كه له هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه و ده هێنده زیاتره له‌وه‌ی كه به‌پێی ستاندارده سه‌لامه‌تییه‌كانی ئه‌وروپا دیاریكراوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، له گونده‌كانی نزیك له ناوچه‌كانی سوتانی غاز له هه‌مان بیره عێراقییه‌كان، ئاستی PM25 به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی تۆماركردوه و گه‌یشتوه‌ته لوتكه له كاتژمێرێكدا به 100 مایكرۆگرام له هه‌ر مه‌تر سێجایه‌كدا مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له كاتێكدا سنوری سه‌لامه‌تی كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشنیاری كردوه پێنج مایكرۆگرامه بۆ هه‌ر مه‌تر سێجایه‌ك.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له ساڵی 2013 حكومه‌تی عێراق به هاوكاری كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتی (شێل) كۆمپانیای غازی به‌سره‌ی دامه‌زراندوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و غازه‌ی له ڕێگه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له سێ كێڵگه گه‌وره‌كه‌ی وڵات به‌رهه‌م هێنراوه كه بریتین له رومێله و قه‌ڕنه و زوبێر سودیان لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام له‌و كاته‌وه سوتاندنی نه‌وت به‌رده‌وام بوه له تۆماركردنی ئاستی به‌رز له عێراقدا.