تا سه‌قامگیریی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست نه‌بێت، کۆمەڵگه‌یەکی یەکسان و دادپەروەر نایەتە دی، ئه‌و سه‌قامگیریی و ئاسایشه كۆمهڵایهتییهش، له ئارامی خێزانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئارامی خێزانیش به‌نده به ڕێزگرتنی ئافره‌ت له ناو خێزاندا.
ده‌بێت خێزان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و و به‌هێز دابمه‌زرێت و هۆكارێك نه‌بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بێڕێزیی و توندوتیژی خێزانیی، كاڵبوونه‌وه‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستیی له ناو خێزان، ده‌بێته هۆی له ناوچوونی شته جوان و به به‌هاكان و دروستبوونی نائارامیی و سه‌قامگیریی بۆ هه‌ر تاكێكی ئه‌و خێزانه، به داخه‌وه ئه‌م دۆخه‌ش بۆ هۆكاری باڵاده‌ستی كه‌لتوری پیاوسالاریی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان و كۆمه‌ڵگه هاوشێوه‌كانی ڕه‌گی داكوتاوه و به ئاسانیش كۆتایی نایه‌ت.
ئافره‌ت بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی خێزانه، كاتێك بێڕێزی به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدرا، ئه‌و بێڕێزییه ده‌بێته هۆی نائارامیی ده‌روونیی و به‌سه‌ر هه‌موو خێزانه‌كه‌دا په‌رش و بڵاو ده‌بێت، سه‌ره‌نجامیش به‌ره‌و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان و په‌رته‌وازه‌بوونی تاكه‌كانی ناو خێزان سه‌رده‌كێشێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت، هه‌رجۆره لێدانێكی جه‌سته‌یی و ده‌رونیی و ئه‌نجامدانی هه‌ر توندوتیژییه‌ك دژ به ئافره‌ت، ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كه‌لێنی ڕۆحیی و ده‌رونیی بۆی، كه له كۆتاییدا ناتوانێت به‌رگه‌ی مانه‌وه له ناو ئه‌و كه‌لێنه ڕۆحیی و ده‌رونییانه‌دا بگرێت، ئه‌و به‌رگه نه‌گرتنه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئارامیی و خێزان و شیرازه‌ی خێزانیی و ئارامییه‌كه‌ی، سه‌ره‌نجام خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و منداڵ و ژنیش قوربانی گه‌وره‌ی ئه‌و دۆخه‌ن، مانه‌وه و پته‌ویی و به‌هێزی هه‌ر خێزانێك، به ڕێزگرتن له ئافرته‌وه به‌نده.