عێراق: 170 پڕۆژە یاسا لە پەرلەمان پەکخراون

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشووی پاییزەیدایە و بەو هۆیەوە ناتوانێت هیچ کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامبدات، ئەمە بێجگە لەوەی سەرۆکەکەی دوورخراوەتەوە و هێشتا سەرۆکی نوێ هەڵنەبژێردراوە.

هاتف ریکابی، راوێژکاری یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران، بە رۆژنامەی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە؛ لە ماوەی رابردوودا 170 پڕۆژە یاسا لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە بۆ پەرلەمان نێردراون.

ئاماژە بەوەش دەکات؛ تائێستا هیچ یەک لەو پڕۆژەیاسایەنە پەسەند نەکراون و لەسەر رەفەکانی پەرلەمان ماونەتەوە.

“رۆڵی پەسەندکردنی یاسا یەکێکە لە رۆڵە سەرەکییەکانی پەرلەمان، بەڵام بەداخەوە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە ئەو رۆڵە بە باشی بگێڕێت، بۆ نموونە لە ساڵی 2022 تەنها یەک یاسای گرنگ پەسەند کراوە، ئەویش یاسای ئاساییشی خۆراک بوو، لە ئەنجامدا بوو بە هۆی بەهەدەردانی 37 ملیار دۆلار” راوێژکارەکە وادەڵێت.

پەیوەندیدار