به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌ولێر ماراسۆنێك به‌ڕێوه‌چوو. له رێوڕه‌سمێكدا ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا رایگەیاند: “به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی، په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2011 یاسای ژماره سێی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌ركرد”.
باسی لەوەشکرد: “سه‌ره‌ڕای ناله‌باری دۆخی سه‌ختی ئابووری و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی تیرۆر و بڕانی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دوای ساڵی 2014ه‌وه، هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد”.
راشیگەیاند كه “له‌وكاته‌وه ده‌سته‌كه له بواره‌كانی خۆپارێزی و چاودێری كاروچالاكی دام و ده‌زگاكان و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی، هه‌نگاوی باشی ناوه”.
ئەوەشی خستەڕوو، یه‌كه‌مین كاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركردنی رێنمایی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان بوو، كه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم لە قسەکانیدا جەختیکردەوە، كه گه‌نده‌ڵی ئابووری وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌بات و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر ده‌كات و سه‌روه‌ری یاسا كه مه‌رجی سه‌ره‌كی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.