توێژینەوەیەک رایدەگەیێنێت، خواردنەوەی چا یارمەتیی کەمکردنەوەی شەکری خوێن دەدات، بەڵام بەمەرجێک کە بەشێوەیەکی سنووردار بخورێتەوە.
توێژەران لە توێژینەوەیەکیان لەسەر خواردنەوەی چا بەتایبەت چای رەش کردووە و دەرکەوتووە، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هاوسەنگکردنی شەکری خوێن دەبێت و یارمەتیی دەردانی ئەنسۆلین دەدات کە هۆرمۆنێکی گرنگە بۆ رێکخستنی شەکری خوێن.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت، 28٪ـی بەشداربووان لەو کەسانە بوون کە رۆژانە چای رەشیان خواردووەتەوە و زیاتر لە رێژەی ئاسایی میزیان کردووە، ئەمەش وادەکات رێژەیەکی زیاتر گلوکۆز لە جەستەیان بچێتە دەرەوە.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ”بە مەرجێک چای رەش شەکری خوێن رێکدەخات کە هیچ بڕە شەکرێکی تێنەکرێت و بە سادەیی بخورێتەوە”.
بە گوێرەی کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی، جگە لە چا خواردنەوە ‘دوورکەوتنەوە لە خۆراکی ناتەندروست، ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی رۆژانە و رێکخستنی کاتەکانی خەو’ رێگەی کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو و رێکخسنتی رێژەی شەکری خوێن.
بو گوێرەی ئامارەکانلە ساڵی 2021 زیاتر لە 141 ملیۆن تووشبووی نەخۆشیی شەکرە هەبوون کە شەکرەی جۆری دوو بەراورد بە شەکرەی جۆری یەک بەربڵاوترینە.
ئامادەكردنی : هۆشمەند جەمال – چیا