بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و
سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بابەت/ پیرۆزبایی
لە (38) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەناوی سكرتێر و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندامانمان لەحزبی شیوعی كوردستاندا، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی گەرمی ئەو یادەتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین. خەبات و تێكۆشانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە مێژوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەماندا شان بە شانی لایەنە سیاسییەكان لە پێناو بە دیهێنانی مافە رەواكانی گەلی كوردستان و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بەرز دەنرخێنین كە دەیان شەهیدی قارەمانی پێشكەش بەوڵات كردوە.
بەڕێزان/ لەم كاتەیكە یادی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەنەوە، ناوچەكە بە گشتی هەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی و هەرێمایەتی و ناوخۆییشدا، بە هەلو مەرجێكی هەستیار و مەترسیدا تێپەڕ دەبێت، بێگۆمان ئەم بارودۆخە كۆدەنگی و یەكریزی نێوماڵی كوردستانی وەكو پێویستییەك دەخاتە سەرشانی هەموولایەك، هەروەها ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران و خەڵكی كوردستان لە بارودۆخێكی سەختی دارایی دایە بەهۆی نەبوونی مووچە و شایستە داراییەكانیان بۆ ئەمەش پێویستە حكومەت بە زووترین كاتدا چارەسەرێكی ریشەیی بۆ ئەو بابەتەگ بدۆزێتەوە.
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان شان بە شانی حزبی شیوعی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان رۆڵ و كاریگەری گەورەی هەیە لەداكۆكی كردن لە مافە سیاسی و ژیان وگوزەران وئازدییەكانی رەوای خەڵكی كوردستان.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەكەین، هەر شاد و سەركەوتووبن.
لەگەڵ رێزماندا
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان