بەڕێز کاک بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
سڵاو و ڕێز …
بەبۆنەی یادی ۳۸ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین، لەڕێگەی بەڕێزتانەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەماوەی ۳۸ساڵ خەبات و تێکۆشاندا قوربانی زۆریداوە لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان.
ئاشکرایە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان خاوەن مێژووی هاوبەش و دوور و درێژن، لەچەندین قۆناغی جیاوازدا کاری پێکەوەییمان هەبووە، کە سەرئەنجامەکەی بە قازانجی گەلەکەمان و دۆزە ڕەواکەی شکاوەتەوە، پشتئەستور بەو ئەزمونە مێژووییە هیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەت تا گیانی پێکەوە کارکردن و یەکڕیزی جێگەی دووبەرەکی و ناتەبایی بگرێتەوە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، تەئکید لە پەیوەندی دۆستانەی نێوانمان دەکەینەوە.
دووبارە پیرۆزبێت.
محەمەد حاجی مەحمود
٢٠٢٣/١٢/١٢
گوڵەخانە