بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی …
بەبۆنەی(38)همین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی ته‌واوی مافەكانی گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی و هاوهه‌ڵوێستی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان له‌پێناو پاراستنی دەستكەوتەكانمان و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو به‌شه‌كانی كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن …. لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
12-12-2023ی زایینی