بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕزگار ئەحمەد بەرپرسی ئیدارەی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی بێت نەهرێنی دیموکراتی کرد و لە لایەن ڕۆمیۆ هەکاری سکرتێری گشتیی حیزبی بێت نەهرێن و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازیان لێکرا.
لەم سەردانەدا سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرەتا بە بۆنەی تەواوبوونی کارەکانی هەشتەمین کۆنگرەی حزبی بێت نەهرێنی دیموکراتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی لێ کردن و جەختی لەسەر پتەوكردنی پڕەنسیپی پێکەوەژیانی برایانە و چەسپاندنی مافە بنچینەییەکانی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە. لە لەیەن خۆی سکرتێری حیزبی بێت نەهرێن سوپاسی هەڵوێستی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی کرد و جەختی لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کردەوە.