کۆلیسترۆڵ پێکهاتەیەکی چەورییە کە پێویستە بۆ پرۆسەی جۆراوجۆری فیزیۆلۆژی لە جەستەدا، بەڵام چڕیی بەرزی کۆلیسترۆڵی LDL “خراپ” دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردنی نەخۆشییەکانی دڵ لە کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا.
شەش خواردنەوە هەن کە بە شێوەیەکی کاریگەر یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی “خراپ” دەدەن ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، لەوانە:
١. ئاوی تەماتە، ئاوی تەماتە پڕە لە ڕیشاڵ و نیاسین و لایکۆپین، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا.
٢. ئاو لەگەڵ هەنگوین و سیر، تێکەڵکردنی سێ پارچە سیر لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین لەناو کوپێک ئاوی شلەتێن و خواردنەوە بە سکی بەتاڵ لە بەیانیاندا کێشەی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە.
٣. شیری زەردەچەوە، خواردنی تێکەڵەیەک لە تۆزی زەردەچەوە و شیری گەرم، بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا، یارمەتی پاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵی گونجاو دەدات، و بەشدارە لە کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی “خراپ” بە تایبەتی.
٤. چای سەوز، چای سەوز لە رۆتینی خۆراکی رۆژانەتدا، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە دوو ئامانج، ئەوانیش کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن و بەرەوپێشبردنی دابەزاندنی کێش، چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن.
٥. زەنجەفیل و ئاوی لیمۆ، خواردنەوەی کوپێک ئاوی گەرم لەگەڵ ئاوی لیمۆ و کەوچکێک ئاوی زەنجەفیل لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی رێکخستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە لەشدا، تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنی زەنجەفیل بەشدارە لە پاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵی تەندروست.
ئامادەكردنی : هۆشمەند جەمال – چیا