پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18-12- 2023 شاندێکی بەرەی تورکمانی بەسەرۆکایەتی ئایدن معروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد، شاندی میوان لەلایەن بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەشێک لە هاوڕێیانی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی کران.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایی یادی 38 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان ئاڕاستەی سکرتێری حزب کرد. هەروەها ڕەوشی و سیاسی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لە کۆتایشدا پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرەی تورکمانی جەختی لەسەر کرایەوە.

