رۆژی دووشەممە٢٥/١٢/٢٠٢٣ هاورێ (مامۆستا ئەحمەدخدر) بەرپرسی لقی سلیمانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەیاوەری هاورێ یان (شەیدا مەعروف) ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی و (بەختیار مستەفا )بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندن و ستافی لقی سلێمانی سەردانی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکیتی نیشتمانی کوردستانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکا ربوونی بەرێز( زیاد جەبار) وەکو بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی . شایەنی باسە شاندی حزب لەلایەن بەرێز بەرپرسی مەڵبەندوستافی مەلبەندی سلیمانیەوە زۆربەگەرمی پێشوازی کران ، ویرای پیرۆزبایی دووپاتی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرایەوە.