ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، ژماره‌ی پێوانه‌یی نرخی به‌كاربه‌ر و تێكڕای هه‌ڵاوسانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه و به‌وپێیه ئاستی هه‌ڵاوسان له‌سه‌ر ئاستی مانگ و ساڵ به‌رزبوه‌ته‌وه و به‌راورد به 11 ساڵی رابردوش رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رێژه‌ی 15.9% به‌رزبوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی ئاماری سه‌ربه وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامارێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و به‌وپێیه له مانگی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵدا له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشتوه‌ته 115.28 به‌راورد به مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ 0.6% به‌رزبوه‌ته‌وه كه له‌و مانگه‌دا رێژه‌كه 115.9 بوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی ئامار هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی مانگانه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌مجۆره دیاریكراوه:
كرێ خان‌و به‌ڕێژه‌ی 2.9%
كه‌ره‌سته خزمه‌تگوزارییه‌كان به رێژه‌ی 1.25
جلوبه‌رگ و پێڵاو به رێژه‌ی 0.8%
گواستنه‌وه به رێژه‌ی 0.3%
ته‌ندروستی به رێژه‌ی 0.2%
له‌باره‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانهیشهوه ده‌سته‌ی ئامار ده‌ڵێت: له مانگی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ رێژه‌كه گه‌یشتوه‌ته 115.9 و به رێژه‌ی 2.9 به‌رزبوه‌ته‌وه، هه‌مان مانگی ساڵی رابردو رێژه‌كه 112.63 بوه.
هه‌روه‌ك باس له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان كراوه به‌مجۆره:
- كه‌ره‌سته و خزمه‌تگوزارییه جۆراو جۆره‌كان به ڕێژه‌ی %15.8
.2 په‌روه‌رده به ڕێژه‌ی %1051
.3 پێداویستییه‌كانی ناوماڵ و چاككردنه‌وه‌به ڕێژه‌ی %9.7
.4 ڕۆشنبیری به ڕێژه‌ی %8.3
.5 ته‌ندروستی به ڕێژه‌ی %8.1
.6 خواردن و خواردنه‌وه ناكهولییه‌كان به ڕێژه‌ی %5.0
.7 چێشتخانه‌كان به ڕێژه‌ی %4.9
.8 جلوبه‌رگ و پێڵاو به ڕێژه‌ی %4.6
.9 خواردنه‌وه كهولییه‌كان و تووتن به ڕێژه‌ی %450
10.شوێنی نیشته‌جێبون كرێی خانوو، ئاو، كاره‌با،سوته‌مه‌نی به ڕێژه‌ی %1.1
هاوكات هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه به‌راورد به ساڵی 2012 رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له هه‌رێمی كوردستان 15.9% به‌رزبوه‌ته‌وه و به‌پێی پارێزگاكانیش رێژه‌كه له‌نێوان مانگی تشرینی یه‌كه‌م و دوه‌می ئه‌مساڵ كراوه كه به‌مجۆره‌یه:
له پارێزگای هه‌ولێر 113.53 و نزمبونه‌وه به رێژه‌ی 0.03% تۆماركراوه
له پارێزگای سلێمانی 115.77 و به‌رزبونه‌وه به رێژه‌ی 0.69% تۆمار كراوه
له پارێزگای دهۆك 118.94 به‌رزبونه‌وه به رێژه‌ی 0.9% تۆمار كراوه.