هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، کاک “فریاد هیرانی ” ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK، لە ناخەوە خەمباری کردین ، کاک فریاد لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر پەروەردە بوو، ، بۆ ئازادی و ڕزگاریی کوردستان دڵی پڕ لە هیوا و ئومێد بوو، بڕوای پتەوی بە خەباتی نەتەوەیی و یەکێتیی نەتەوەیی هەبوو، مرۆڤێکی دلسۆز بوو ،هەموو ژیانی لە خەبات و تێکۆشان بوو، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین ، هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیان بێت.
ڕوحی کاک فریاد شاد .
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
30ی کانوونی یەکەمی 2023