ھەسەدە دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەھاوکاری ھاوپەیمانان ٧٣ ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامداوە، لە ئەنجامیشدا ٣٥٢ چەکدار دەستگیرکراون و ١٢ ئەندامی رێکخراوەکەش کوژراون.
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) ئاماری کۆی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڵاوکردەوە و ئەوەشی خستەڕوو، لەو ساڵەدا بە پشتیوانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ٧٣ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامداوە کە سێ ئۆپەراسیۆنیان فراوانبوون و لە دەرئەنجامیشدا ٣٥٢ چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە.
باسی لەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا ١٢ ئەندامی رێکخراوەکەش کوژراون کە چواریان سەرکردەی مەترسیداری داعش بوون.