لە درێژەی ئەو بۆردومانانەی لە رێگەی درۆنەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو دوو بنکەی سەربازی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرانە ئامانج، ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئەو کارە ترسنۆکانەیە. ڕایدەگەیەنین کە ئەرکی حکومەتی عێراقە سنورێک بۆ ئەو گروپ و میلیشیا چەکدارانە دابنێت کە لە ڕێگەی درۆن و مووشەکە بە بەردەوامی بۆردومانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
داواش لە وڵاتانی نێو هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەکەین، کە بوونی هێزەکانی ئەوان لە هەرێمی کوردستان کراوەتە بیانووی ئەم جۆرە بۆردومانانە، پشتتیوانی لە هەرێمی کوردستان بکەن لە بەرامبەر ئەم جۆرە هەڕەشانەدا، لە ئێستاشدا دامەزراندنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و تەنانەت ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانین.
مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
31_12_2023