وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی رابردوودا له عێراق و سووریا 115 هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاندووه، له 17ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه تاكو ئێستا، 115 هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا.
به‌رپرسه‌كه‌ی پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ته‌نیا دوێنێ له سووریا دووجار هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان و زیانی ماددی له هێرشه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ئاشكراشی كردووه، له‌كۆی 115 هێرشه‌كه، 51 هێرشیان له عێراق و 64 هێرشی دیكه‌شیان له سووریا ئه‌نجامدراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كانی به‌ره‌ی به‌ره‌نگاریی ئیسلامی له عێراق كه پێكهاتووه له چه‌ند گروپێكی شیعه‌ی عێراق، ته‌نیا دوێنێ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2024، دوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی هاوپه‌یمانان له سوریا و هێرشێكیشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ئوم ڕه‌شراش (ناسراو به ئیلات) كه له‌ژێر داگیركاریی قه‌واره‌ی زایۆنیدایه له‌باشووری فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو.
له راگه‌یه‌نراوه‌كانی به‌ره‌نگاریی ئیسلامی له عێراقدا هاتووه: وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ قه‌سابخانه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی له غه‌ززه و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داگیركاریی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه هێرشه‌كان ئه‌نجام دراون.