ڕۆژی شەممە ٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٤، لە شارۆچکەی هیران ، بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە یاوەری شاندێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی زەحمەتکێشان، بەشداریان کرد لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی فریاد هیرانی پێشمەرگەی دێرین و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان.
شایانی باسە، فریاد هیرانی لە سەرەتایی هەشتاکان لە تەمەنی گەنجیەتیدا چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان و لە دوای ڕاپەڕینیشدا خاوەنی بیرۆکەی دەرکردنی رۆژنامەی ئازاد بووە، رۆژنامەی ئەمڕۆی دەرکردووە، لەم چەند ساڵەی دوایشدا لە خەباتی یەکێتی نەتەوەیی تێکۆشانی کردووە و ئەندامێکی چالاکی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان KNK بووە.
فریاد هیرانی رۆژی ٣٠/١٢/٢٠٢٣، بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، ڕۆژی شەممە ٦/١/٢٠٢٤ تەرمەکەی لە زێدی خۆی لە شارۆچکەی هیران بە خاک سپێردرا.

