رۆژی شەممە2024/1/13 بە سەرپەرشتی بەهمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی ، ئامادەبوونی بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزب و ئەندامانی ئەنجومەن، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە قسەوباسیان لەبارەیەوە کرا، لەوبارەیەوە کۆبوونەوە بە نیگەرانیەوە ڕوانیە کێشە و قەیرانە سیاسیەکانی کە لەسەرینی شەڕی غەزە و لێکەوتەکانی ئەو شەڕە کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە، بەتایبەت لە هەوڵی گواستنەوەی شەڕەکە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوە هەڵوێستی حزبی زەحمەتکێشانی لە بەرامبەر شەڕفڕۆشتنەکان بە هەرێمی کوردستانی جارێکی دیکە پڕۆتستۆکرد، جا ئەو شەڕفرۆشتنە سەرچاوەکەی لە هەر وڵات و لایەنێکەوە بووبێت.
تەوەرەیەکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی تەرخانکرابوو بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر ژیانوگوزەرانی خەڵک، لەوبارەیەوە جەغت لەوە کرایەوە کە نابێت لەوە زیاتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە نێو ململانێی سیاسی، ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە خزمەتگوزاری پێویست پێشکەشی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
دواتر کۆبوونەوە هەڵوەستەی لەسەر دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت حزبە کوردستانیەکانی براوەکانی ئەو هەڵبژاردن قەرەبووی پەرتەوازەیی بەشداری لە هەلبژاردنی پارێزگاکان بکەنەوە، بەوەی بەیەکگرتووی وەک هێزی کوردستانی بچنە ناو دانووستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا تەوەرەی کۆبوونەوەکە بوو کە جارێکی دیکە جەغت لەوە کرایەوە کە نابێت لەوە زیاتر خۆ لە ئەنجامدانی بدزرێتەوە، دەبێت هەرچی زوو پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.


