له كاتێكدا حكومه‌تی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان به‌مه‌به‌ستی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ ناردنی هه‌زارو 500 سه‌ربازی تر بۆ عێراق و سوریا ده‌كات.
ویلایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا ئاهه‌نگێكی به‌خۆوه بینی كه تایبه‌ت به ماڵئاواییكردن له (هه‌زار و 500) سه‌رباز رێكخرابوو، ئه‌م سه‌ربازانه ده‌چنه پاڵ ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه له عێراق و سوریا له دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی “داعش” ده‌جه‌نگن.
له ساڵی 2008ــەوه ئه‌مه به‌گه‌وره‌ترین كۆبونه‌وه‌ی سه‌ربازانی پاسه‌وانی نیشتمانی ئه‌مریكا داده‌نرێت، جێگریكردنی ئه‌م هێزانه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی “ئیراده‌ی پته‌و”ی هێزی هاوپه‌یمانی نێودهوڵهتیدایهكه له ساڵی 2014ــەوه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ر له هاتنیان بۆ عێراق و سوریا، ئه‌م هه‌زار و 500 سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا سه‌ره‌تا ره‌وانه‌ی بنكه‌ی (فۆرت بلیس) ده‌كرێن له ویلایه‌تی تێكساس به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راهێنان.
ئاماده‌كاری ئه‌مریكا بۆ ره‌وانه‌كردنی هه‌زار و 500 سه‌ربازی تر بۆ عێراق و سوریا له‌كاتێكدایه به‌مدواییه لایه‌نه شیعه‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌وڵێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ كۆتاییهێنان به بوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق به‌تایبه‌تیش دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكا كه فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی تێدا كوژرا.