سیاسەتمەداری دیاری باكووری كوردستان ئەحمەد تورك، كشانەوەی لە خۆ كاندید كردن بۆ پۆستی گەورە شارەوانی ماردین ڕاگەیاند و هاوكات لە سیاسەت و خەباتكردن بەردەوام دەبێت.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویكردووەتەوە، ئەحمەد تورك سیاسەتمەدار و كاندیدی دەم پارتی بۆ پۆستی گەورە شارەوانی ماردین كشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كشانەوەی ئەحمەد تورك پەیوەست نیە بە خەباتی ناوبراوەوە، ئەحمەد تورك لە سیاسەت و خەبات بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كورد بەردەوام دەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتر ئەحمەد تورك ڕایگەیاندبوو، ئەگەر بەربەستی لە ٥٠٪ ی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەم پارتی تێنەپەڕێنێت لە خۆكاندیدكردن دەكشێتەوە.
بڕیارە لە مانگی ٣ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی باکورى کوردستان و توركیا بەڕێوە بچێت، هاوكات كورد لە باكووری كوردستان جەخت دەكاتەوە دەنگ بە فاشیست و دژە كورد نادات.
R.NEWS