بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەولێر ڕاگەیاندرا

بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەولێر ڕاگەیاندرا

پارێزگاری هەولێر ، ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەولیر ڕادەگەیەنرێت

دەقی بڵاوکراوەکەی پارێزگاری هەولێر :

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى له‌ هه‌ولێر ڕادەگەێنین

بەهۆی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا بەداخێکی زۆرەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان بدات.

جارێکى تر وێڕاى ئەوەى بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەکەین، کە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵكی سڤیل و بێتاوانى کردە ئامانج، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى ڕادەگەێنین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر

پەیوەندیدار