شەوی ڕابردوو لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی چەند مووشەکێکی دوورهاوێژەوە بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی سڤیل نشینی شاری هەولێر کرا. لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەدا چەند هاوڵاتیەک شەهید و بریندار بوون و زیانی زۆری ماددیش بەچەند ماڵ و گەرەکێک کەوت.
ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم کردەوە دووژمنکاریە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەڵوێستی جدی بنوێنن بۆ رێگری لەم جۆرە کردەوانە، هەروەها داوا لە نەتەوەیکگرتووەکان و ڕای گشتی جیهان دەکەن لە ئاست ئەم جۆرە کردەوانە هەڵوێستیان هەبێت.
هەروەها ڕایدەگەیەنین کە مەترسیەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکان دەخوازێت کە ناکۆکیەکانیان وەلا بنێن و بەیەک سیاسەتی نیشتمانی و کوردستانی لەبەردەم ئاڵنگارییەکان بەوەستنەوە.
لە کۆتاییدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و داوای زوو چاکبووەنەوە بۆ بریندارەکان دەخوازیین.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٦/١/٢٠٢٤