بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕەنگە شەڕی حەماس لە كەرتی غەززە تا ساڵی 2025 بەردەوام بێت.
میدیا ئسڕائیل بڵاویانكردەوە، ئەو لێدوانانەی بنیامین ناتانیاهۆ لە میانی كۆبوونەوەی ئەندامانی كابینەی جەنگ لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنە خۆجێییەكان هات، كە لە بارەگای فەرماندەیی باشووری سوپای ئیسرائیل لە بێرشەبا بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل پێشبینی كردووە كە شەڕی حەماس تا ساڵی 2025 درێژبێتەوە.