بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلان‌و به‌رنامه‌ی بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌بێت.
محەمەد حسێن بەحرولعلوم، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ پەیوەندییە دو قۆڵییەکان رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق “هیچ پلان‌و بەرنامەیەکیان بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.
وتیشی، “ئەمە بڕیارێکە پەیوەندیی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.”
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە 14 وڵات نوێنەرایەتی ھەیە، له‌كاتی ئاڵۆزبونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی عێراق، هه‌ندێك لایهنو په‌رله‌مانتاری شیعه له‌په‌رله‌مانی عێراق پرسی داخستنی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه ده‌وروژێنن، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی، حكومه‌تی عێراق باڵوێزخانه‌ی ڕه‌سمی له‌وڵاتان هه‌یه‌و پێویست ناكات هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی ههبێو وه‌ك ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و سه‌باره‌ت بههێرشەکانی سەر هەولێر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ده‌ڵێت، “لەراستیدا ئێمە پەیامێکمان دایە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دۆخەکەمان باسکردو جەختمان لەسەرەوەی و یەکێتیی خاکی عێراق کردەوە، لەگەڵ ئەوەی هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دەستدرێژی بکاتە سەر سەروەرەیی عێراق”.
محەمەد حسێن بەحرولعلوم ده‌شڵێت، “دەستوری ئێمە دەڵێت نابێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئەوانی دیکە بەکاربهێندرێت و بۆ کەسیش نییە دەستدرێژیی بکاتە سەرو یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەرەوەریی عێراق پێشێلبکات، ئەگەر شتێک هەبێت پەیوەست بێت بەو بابەتە ئەمنییەوە، ئەوا دیالۆگ و دیالۆگی دیپلۆماسی و لێکتێگەیشتن باشترین بژاردەیە بۆ ئەو کارە، ئێمە نیگەرانیمان دەربڕی و باڵیۆزی ئێرانمان بانگکردو باڵیۆزیشمان لە تاران بۆ ئەو بابەتە بانگکردەوە.”