لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە( زەینەب موراد )هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە (گۆمان ئۆڵبۆڵ) وەزیری پێشوی دادی ئایس لاند و (یۆگان ئۆزۆود) پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی ئەوروپا(بەهمەن حوسێن )بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند:
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پشتیوانی لەهەر هەوڵێک دەکات کە ببێتە هۆی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، هەروەها گووتی: لە ئێستادا ئازادکردنی بەڕێز ئۆجالان گرەنتی سەرخستنی ئەو پرۆسیە دەکات.
شایانی باسە، لە دیدارەکەدا لە لایەن حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەریەک لە (نیشتمان کەمال) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکان و (هیوا سەید سەلیم )ئەندامی مەکتەبی سیاسی و( دلشاد رەمەزان )ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان بەشداری دیدارەکە بوون.