وەفدێکی لقی کەرکوکی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان کە لە هاوڕیِیان (شوان محمد )ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی لقی کەرکوک و هاوڕیِیان مامۆستا (سەڵاح و فارس عەبدوڵا و مامۆستا بێخال کارگێر و ئەندامانی لقی کەرکوک پێکهاتبون. سەردانی مەکۆی کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان نیان کرد و لەلایەن بەرێزان ( حکیم عبێد )بەرپرسی مەکۆ و وەستا (رەحیم و مامۆستا محمد نەسردین) بەگەرمی پێشوازیکران و دوای گەیاندنی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنفراسی گۆران. لە دوو تەوەری جیادا باس لە. پەیوندی نیوان هەردوولا و رەوشی ئیستای کەرکوک و پرسی پیکهێنانی حکومەتی محلی کەرکوک و هەردوو لاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەرجی زوو لیستە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەلە بکەن لە رێککەوتن و پێکهێنانی حکومەت و خزمەتی دانیشتوانی پارێزگای کەرکوک بکەن.