بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێزان لە خانەی ڕاپەڕاندن و ئەنجومەنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان
ب/ پیرۆزبایی
بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنفراسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆران بەناوی خۆمان لە مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و تەواوی هاوڕێیانمان پیرۆزبایی گەرم پێشکەشی ئێوەی بەڕێز دەکەین، ئومێدی سەرکەوتن بۆ کارەکانی دوای کۆنفراستان دەخوازین.
ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین کە جەغت لە پەیوەندی دۆستانەی هەردوو لامان بکەینەوە خوازیارین لە نزیکترین دەرفەت هەموو لایەک کاربکەین بۆ ئەنجامدانی کۆنفراسێکی نیشتمانی بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان تا بتوانین کار بۆ یەکڕیزی کوردستانی بکرێت و بە ئەجندایەکی هاوبەشی نیشتمانی ڕووبەڕووی ئاڵنگاریەکان ببینەوە کە ماوەیەکە بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان گرتووە.
جارێکی دیکە هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
١ی شوباتی ٢٠٢٤