وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ڕایگەیاند، پارتەکەی تا ڕۆژی 9ی شوبات كاندیدەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی لەوانەش سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بە ڕای گشتی دەناسێنێت.
عایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارمان داوە کە بە كاندیدی خۆمانەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی لە ئیستەنبۆڵ بکەین
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەندە پەیوەندیدارەکان هەوڵەکانیان بۆ دیاریکردنی كاندیدێك خستووەتە گەڕ. هەتا 9ی شوبات، تێکڕای كاندیدەكانمان بە ئیستەنبۆڵیشەوە دیاری دەکەین و بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین”.
ئەوەشی خستەڕوو، باشاک دەمیرتاش و چەندین كاندیدی دیکە لە بەشی پەیوەندیداردا ناوەکانیان لە ڕۆژەڤدایە. هەڵسەنگاندن بۆ هەموویان دەکرێت و بە پرس و ڕاوێژ لەسەریان بەردەوامە”.