له مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 6 كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون و 44 كه‌سی دیكه‌شیان برینداربوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی حەمزە یووسفی و مەنسوور میروەیسی بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە و هەنووکەش باری تەندروستیی حەمزە یووسفی ناجێگیرە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، لە ماوەی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لانی کەم 6کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و 44کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.