ئەمەریكا: وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ هێرشەکەی ئوردن هێشتا تەواو نەبووە

پنتاگۆن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند وەڵامدانەوەی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن “هێشتا تەواو نەبووە”.

پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “واشنتۆن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی، 36 شوێنی حوسییەکانیان کردە ئامانج، کە بریتی بوون لە کۆگای چەک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی لێدانەکانمان لاوازکردنی توانای حوسییەکانە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان و پەکخستنی کەشتیوانی لە دەریای سووردا، جەختیشیکردەوە، “دەزانین کە ئێران پارە و کەرەستە و مەشق و ڕاهێنان بەو گروپانە دابین دەکات کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانمان”.

جگە لەوەش پنتاگۆن ڕایگەیاند، “پێدەچێت زیانی مرۆیی لە هێرشەکانمان لە عێراق و سوریا ڕووبدات، بەڵام هەڵسەنگاندنەکە هێشتا بەردەوامە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “کاردانەوەمان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن هێشتا تەواو نەبووە. ”

پەیوەندیدار