وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق ئه‌و شوێنه نییه كه ته‌رخان كرابێت بۆ ناردنی په‌یام و نمایشكردنی هێز، دەشڵێت،عێراق به‌رپرسه له پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و راوێژكارانی بیانی.
فوئاد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی (یه‌كێتیی ئه‌وروپا- كه‌نه‌دا- به‌رازیل- ئوسترالیا) له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكاوه رایگەیاند، ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه خاكی عێراق ببێت به گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حساباتی نێوان وڵاتانی ناكۆك.
ئاماژەی بەوەش کردوە، عێراق ئه‌و شوێنه نییه كه ته‌رخان كرابێت بۆ ناردنی په‌یام و نمایشكردنی هێز له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان.
دەشڵێت، حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان و راوێژكارانی بیانی، زیانگه‌یاندن به‌وان ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی كاری حكومه‌ته.
جەختیشی کردەوە، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆسه‌ر مێزی دانوستانی نێوان لیژنه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به بوونی سه‌ربازی راوێژكارانی ئهمریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمانی له عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێویسته كۆتایی به ململانێكانی ناوچه‌كه بهێنرێت و شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه رابگیرێت و ده‌ست له بژارده‌ی سه‌ربازیی هه‌ڵبگیرێت به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له زیادبوونی ئاڵۆزیی.