سوپای ئەمریکا بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی بەغدادی لە ئەستۆ گرت و دەڵێت، فەرماندەیەکی حیزبوڵای عێراقیان لە ھێرشەکەدا کوشتووە.
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ ھێرشەکانی سەر سەربازانی وڵاتەکەیان، سەعات ٩:٣٠ خولەکی شەوی ٧ی ئەم مانگە لە بەغداد ئۆتۆمبێلێکان کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھێرشەکەدا فەرماندەیەکی حزبوڵای عێراقی کە بەرپرسە لە پلاندانانی راستەوخۆی ھێرشەکانی سەر ھێزەکانی ئەمریکا و بەشداربووە لەو ھێرشانەدا، کوژراوە.
دەشڵێت، ھیچ نیشانەیەک لە بارەی کوژران و زیانی مەدەنی لە ھێرشەکەدا نییە و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ھەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی سەربازەکانی.
ئەبو باقر ساعیدی کە یەکێکە لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ ئەرکان عەلیاوی، سەرکردە لە گروپی حزبوڵا لە عێراق، لە ھێرشەکەی ئەمریکادا لە بەغداد کوژران.