وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) دەربارەی بەردەوامی ئەركەكانی هێزەكانیان لە عێراق روونكردنەوە دەدات.
پاتریك رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:” هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لە ئەركەكانیان بەردەوام دەبن و پلانی كشانەوەیان نییە”.
باسی لەوەشکردوە، ” ئاگادارنین بەغدا بە فەرمی داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای كردبێت و ئەوان لەسەر داوای عێراق ماونەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” گفتوگۆكانی 11ی ئەم مانگە لەبارەی شەڕی دژی داعش و هەماهەنگی ئەمنی و تەكنینی نێوان واشنتن و بەغدا بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ” گۆڕینی ئەركەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق لەلایەن بایدنەوە پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت”.
لەكاتێكدایە، لێپرسراوانی عێراق بۆ چەندینجار باسیان لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و تەواوی هاوپەیمانان لە عێراق كردووە و داوای گفتوگۆیان لەگەڵ واشنتن و هێزەكانی ئەمریكا بۆ كشانەوەیان كردبوو.