عێراق سکاڵایەکی دیکەی لە دادگای باڵای ئەمریکا تۆمارکردووە بۆ پابەندکردنی تورکیا بە پێدانی ئەو قەرەبووەی دادگای پاریس بەهۆی بەنایاسایی مامەڵەکردن بە نەوتی هەرێمەوە بەسەر تورکیادا سەپاندوویەتی.
پاش ئەوەی دادگای نێودەوڵەتی پاریس سكاڵایەكی لە بەرژەوەندی حكومەتی عێراقی یەكلایی كردەوە و وەک سزا پێدانی قەرەبووی بڕی ١.٥ ملیار دۆلاری سەپاند بەسەر تورکیادا، ئێستا حکومەتی عێراق بۆ ناچاکردنی تورکیا بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە سکاڵایەکی دیکەی لە دادگای باڵای ئەمریکا تۆمار کردووە.
٢٥ـی ئاداری ساڵی ڕابردوو دادگای نێودەوڵەتی پاریس سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی عێراق سکاڵایەکی یەکلا کردەوە کە ساڵی ٢٠١٤ عێراق دژی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان، سكاڵای لەسەر توركیا تۆماركرد، بەو پێیە یتوركیا لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، ڕێككەوتنی ساڵی ١٩٧٣ـی تایبەت بە بۆری نەوتی پێشێلكردووە.
بەڵام لە پاش بڕیارەکەوە تورکیا بە هەموو شێوازێک ڕەتی دەکاتەوە بە بڕیارەکە پابەند بێت، هەر بۆیە لە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە عێراق لە دادگای باڵای ئەمریکا، سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تورکیا تۆمار کردووە و داوای قەرەبوو کردنەوەکەی دەکات.