وڵاتانی جى حەوت ڕایدەگەیەنن، رێگە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، دەشڵێن: دەبێت ئێران ناردنی پارچەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک بە رووسیا رابگرێت، چونکە رووسیا بە درۆنی ئێرانی ھاوڵاتیی مەدەنی کوشتووە .
وڵاتانی جى حەوت، لەبارەى بوون بە خاوەنى چەکى ئەتۆمى لەلایەن ئێرانەوە ڕاگەیاندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەبێت ئێران ناردنی پارچەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک بە روسیا رابگرێت، چونکە روسیا بە درۆنی ئێرانی ھاوڵاتیی مەدەنی کوشتووە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ڕێگە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمى بگات، چونکە ئەو هەنگاوە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی جیھان.
جێگەى ئاماژەیە، وڵاتانى ئەندامى گرووپى جى حەوت بریتین لە کەنەدا، ئەمەریکا، بەریتانیا، ئیتالیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ژاپۆن.