لە ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان چالاکیەکی گرنگی ئەنجامدا

لە رۆژی جیهانی زمانی زگماکی لە شاری هەولێر کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK بە هاوکاری ئەکادیمیای کوردی ئەو رۆژەی بە چالاکیەک بە پیرۆز ڕاگرت.
رۆژی ٢١ شوبات لە ديدارى ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك كۆمسیۆنی زمان و كولتوور و پەروەردە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە هاوکاری ئەکادیمیای دیدارێکی بەناونیشانی ( نزیككردنەوەی زارەكان و پاراستنی زمانی كوردی بنەمایەكی یەكبوونی نەتەوەییمانە) بە بەشداریی چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەران شارەزایانی زمان لە هەر چوار بەشی كوردستاندا سازکرد.
سەرەتا ووتاری ئەکادیمیای کوردی لەلایەن د. ڕەشاد میران پێشکەش کرا.
هەروەها ووتاری کۆنگرەی نەتەوەیی لە لایەن د. شێرکۆ حەمەئەمین پێشکەش کرا.
لە دیدارەکەدا هەریەک لەم بەرێزانە بە بابەتی جۆراوجۆر بەشداریان لە پەنێلەکە کرد:

  • مامۆستا نووح بوزکور لە باکووری کوردستان،
  • د. سەعد قازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
  • م حەمەد سەڵاح ڕەشید لە رۆژئاوای کوردستان.
  • م سوداد ڕەسوول لە باشووری کوردستان.
    شایانی باسە، پەنێلەکە لە لایەن خاتوو ( کۆسرەت ئەحمەد بێکەس) بەڕێوە دەبردرا.
    پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی دیداری رۆژی زگماکی زمانی کوردی:-
    1- رێکخستنی دیداری هاوبەش زمان و کەلتوری ڕۆشنبیری لە نێوان بەشەکانی کوردستان.
    2- لە ناو دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا کار بکرێت تا ئەوەی هەموو وڵاتانی کە بەشێک لە کوردستانیان لەگەڵدا شەتەک دراوە ڕێز لە بنەما و پڕەنسیپەکانی مافی منداڵ و مافی مرۆڤ و مافە ڕۆشنبیری و کەلتوریەکانی کورد بگیرێت وزمانی کوردی قەدەغەنەبێت.
    3- هەوڵ بدرێت میدیاکان ڕێنووس و زمانی کوردی بە درووستی بەکاربهێنن و کار لەسەر نزیککردنەوەی زارو بنزارە کوردییەکان بکەن.
    4- لە هەرێمی کوردستاندا پێویستە سیاسەت و پلانی زمانی هەبێت.
    5- پێویستە رێز لە مافە بنەڕەتییەکانی منداڵ بگیرێت، وەک ئەوەی زمانی باخچەی ساوایان و زمانی سەرەتایی(بازنەی یەکی خوێندن) بەغەیری زمانی زگماکی نەبێت.
    6- لە هەرێمی کوردستاندا یاسای زمانە فەرمییەکانی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٤ جێبکرێ

پەیوەندیدار