دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری کەمکردنەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکانی هەرێمی دا، لە پاڵ گواستنەوەی دەسەڵاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە بۆ بەغداوە.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوست لە ژمارەی ئەمڕۆیدا هەواڵەکەی بە ناونیشانی “دوای بڕیارەکانی دادگای (فیدراڵی) عێراق، مەترسی لە قاڵبدانی هەرێمی کوردستان هەیە” بڵاوکردەوە و سەرنجشی خستووەتە سەر ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە سنووردارکردنی دەسەڵاتی دارایی هەرێم.
ڕۆژنامەکە نووسیوێتی: “سەرباری ئەو پێشوازییە جەماوەرییەی هاووڵاتییانی هەرێم بۆ بڕیارە نوێکە دەریانبڕی، بەڵام مەترسی سیاسیش هەیە لەوەی (ببێتە هۆی) لەناوبردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێم، لە نێویشیاندا سەرپەرشتیکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرەکانی ڕۆژنامەكە پێشبینی ئەوەشی كردووە كە دوای ئەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵی بڕیاری تر دژی هەرێم بدات.