لیسی ڤیتامینەکان
ڤیتامین A
کەمی ئەم ڤیتامینە ڕەنگە ببێتە هۆی شەو کوێری و کێشەکانی چاو،، سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە لە جگەر و گێزەر و پەتاتە و پەنیز و هێلکە و شیر و کەرە و سپێناخ و کەلەرم و کولەکە و کاڵەک و قەیسی دەسمان ئەکەوێ.
ڤیتامین B
کەمی ئەم ڤیتمینە ئەبێتە هۆی نەخۆشی beriberi کە کاریگەری ئەکاتە سەر دڵ و سوڕی خوین و کۆئەندامی دەمار و ماسولکەکان.
ڤیتامین B2
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی نەخۆشی ariboflavinosis کە ئەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە و چەندین کێشە بۆ ئەندامەکانی هەرس و گەدە درووست ئەکات
سەرچاوەی سەرەکی ئەم ڤیتامینە : مۆز و ماست و شیر و گۆشت و هێلکە و ماسی و سەوزەکانە. بامێ و سڵق و پەنیر
ڤیتامین B3
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی نەحۆشی pellagra کە بریتییە لە هەوکردای پێست و سکچوون و کێشە دەروونییەکان و ڕەنکە ببێتە هۆی مردنیش
سەرچاوەی سەرەکی ئەم ڤیتامینە : جگەر و دڵ و گورچیلە و گۆشتی مریشک ، ماسی سەلەمون،شیر ، تەماتە،پەتاتە،سەوزەوات، گوێز، بندوق ، پاقلەمەنەییەکانە. قارچک
قیتامین B12
سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە : گۆشتی سور،،سەوزەوات،،ماسی.
ڤیتامین B6
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی کەم خۆێنی و کێشەی دەرمارەکان لەهەمان کات دا هەندێ کات ئەم فیتامینە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کێشەی ڕشانەوەیان هەیە.
سەرچاوەی ڤیتامینەکە
گۆشتی سور و مۆز و سەوزەکان و گەنم. nut گوێز بادەم بندوق، شیر
ڤیتامین B7
کەمی ڤیتامینەکە ئەبێتە هۆی کێشەی پێست و هەوکردنەکانی پێست
سەرچاوەی ڤیتامینەکە هێلکە،، جگەر سەوزە کانە.
ڤیتامین B9
ئەم ڤیتامینە یەکێکە لە ڤیتامێنە هەرە گرنگە کان کەمێ ڤێتامینەکە کاریگەری ئەکاتە سەر ڕێژەی خوین و ناتەواوی کۆرپەلە بۆیە ە سێ مانگی پێش دووگیانی هەتا 3مانگی دووگیانی ئەم ڤیتمینە بە ئافرەتەکە ئەدرێت دوواتریش ڤیتامینەکە ماددەی ئاسنیشی بۆ زیاد ئەکرێت.
سەرچاوەی دەسکەوتنی ئەم ڤیتامینە:
سەوزەکان ، جگەرە. , پاڤلەمەنییەکان
ڤیتامین B12
کەمی ڤیتامینەکە ئەبێتە هۆی کەم خوێنی. anemia
سەرچاوەی ڤیتامینەکە : ماسی،گۆشتی سور،هێلکە،شیر،شیرەمەنییەکانە.
ڤیتامین C
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی کەمخوێنی وە؛هەروەها ئەم ڤیتامینە کاریگەریییەکی باشی هەیە بۆ زیادبونی بەرگری لەش.
سەرچاوەکانی ڤیتامینەکە : مزرەمەنییەکان سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکەن، سەوز ە و میوەکان بەشێوەیە گشتی ڕێژەیە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە.
ڤیتامین D
کەمی ئەم ڤیتامینە کاریگەری سەرەکی هەیە لەسەر ناتەواوی ئێسک و کێشەکانی ئسێک وە گەر لە منداڵ دا کەم بێت ڕەنگە ببێتە هۆی ئێسکە نەرمە.
سەرچاوەی ڤیتامینەکە :بەشێکی زۆری ئەم ڤیتامینە پێستمان لەڕێگەی تیشکی خۆرەوە دەسی ئەکەوێت، وە لەڕۆنی ماسی و هێلکە و جگەر. قارچک هەیە
ڤیتامین E
کەمی ئەم ڤیتامینە ڕێژەکەی زۆر کەمە لەنێو خەڵکی دا کە ڕەنگە ببێتە هۆی hemolytic .anemia کەمخوێنی لە مناڵی تازە لە دایک بوودا
سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکە : کێوی،هێلکە، شیرە،گوێز و فستق و بندوق،سەوزەکان، رۆنی سەوزەکان،، گەنمە.
ڤیتامین K
کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە هۆی خوێن بەربوونی بۆ ماوەی.
باشترین سەرچاوەی ڕووەکی ڤیتامینk
کەلەرم ، سپێناخ ، برۆکلی ، پیازی سەوز ،کێوی ، تووی ڕەش .
بەھیوام لەشساغ بن