هەپەگە هۆشداری دەداتە ئەو هێزە عێراقییانەی كە بەناوی “هێزی سنور” لەم دواییانەدا رەوانەی ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین كراون و دەڵێت، ئەو شوێنەی هێزە عێراقییەكانی بۆ هاتون، هێڵی سنوری نییە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”لەم ڕۆژانەی دواییدا هێزەکانی عێراق بەناوی ‘هێزی سنور’ هێنراونەتە هەندێک گۆڕەپانی ناوچەكانی زاپ و ئاڤاشین، لە هەرێمەکانی پاراساتنی میدییان کە شەڕکردن تێیاندا قورسە.”
ئەوەشی خستۆتەڕو”ئەو جێگایانەی کە هێزە عێراقییەکان هەوڵی پێگەیشتنی دەدەن، چەندین کیلۆمەتر دورن لە سنوری فەرمی دەوڵەتی عێراق و دەوڵەتی تورکیاوەو لە ناو باشوری کوردستاندان. لە ئێستادا شەڕێکی قورس ڕودەدات لە نێوان گەریلا و سوپای داگیرکەری تورک.”
هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە”ئێمە لە دژی هێزی عێراقی نین کە بۆ پارستنی سنور بن، بەڵام ئەو جێگایەی کە بۆی هاتون هێڵی سنوری نییە. بۆیە لەو جموجوڵانە تێدەگەین کە هەندێک هێزن خەریکی هەندێ یاریکردنن. باشتر دەبێت کە هێزەکانی عێراق ئەم ڕاستییە بزانن و ئاگاداری شەڕبن لەو گۆڕەپانانەداو بەپێی ئەوە بجوڵێنەوە.”