دادگای فیدراڵی وردەکاری بڕیارەکەی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە بە بڕیاری ژمارە (٢٢٤ و ژمارە یەکگرتوو ٢٦٩ / فیدراڵی / ٢٠٢٣) لە بەرواری ٢/٢١/٢٠٢٤دا دەریکردووە.
لە بڕیارەکە هاتووە، مادەی (14)ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 دەڵێت: پێویستە یەکسانی لەنێوان عێراقییەکاندا بەبێ جیاوازی بەدەستبێت، کە ئەمە دەبێت بەشێوەیەکی کردەیی بێت و نەک لەڕووی تیۆریەوە بۆ ئەوەی دروستبکرێت پەیوەندییەکی نیشتمانی ڕاستەقینە لە نێوان هەموو گەلی عێراقدا دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی.
هەر لە بڕیارەکە هاتووە، گەلی کوردمان خاوەنی بەهای بەرزی مرۆیی و ئەخلاقی و نەتەوەییە و لە خەباتی درێژخایەنی خۆیدا لە دژی دەسەڵاتی پێشوو، هەر وەک باقی گەلی عێراق، ژمارەیەکی زۆر قوربانی داوە و ئەمەش داوای پێویستی بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێوانیاندا دەکات سەرجەم هاوڵاتیان بەتایبەت سەبارەت بە مووچەی هەرێم.
حکومەتی فیدراڵی بڕە پارەیەکی بە قەرز بە حکومەتی هەرێم داوە، ئەمەش بە پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 دادەنرێت، کە هەموو بڕە قەرزەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پێدانی مووچە لە هەرێم بەکارنەهێنرا.
هەروەها ئەوەش هاتووە، کە بۆ دادگای باڵای فیدراڵی سەلمێنراوە، کە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان وەک هاوتاکانیان لەناو ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی فیدراڵی بە بەردەوامی مانگانە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش پێشێلکردنی بڕگەکانی مادەکانی (١٤، ١٦، و ٢٢-٣٦)ی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٥، و کە ئەم پێشێلکارییە دەبێت بە پێی دەستوور لاببرێن واتە لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕێگری لە هەر هاووڵاتییەک دەکەن لە بەهرەمەندبوون لە مافە دەستوورییەکانی.