نێردەی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: هیچ پلانێك لەئارادانیە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ قەناعەتپێكردنی عێراق بە بەردەوامی كاری هاوپەیمانان
ئایان مەكاری نێردەی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕبونەوەی داعش لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی (حورە) ئاماژەی بەوەكردووە: عێراق لە دەوڵەتە دامەزرێنەرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە و رۆڵێكی دیار دەگێڕێت تیایدا.
باسی لەوەشكرد، گفتوگۆ دووقۆڵییەكان لەگەڵ عێراق لەپێناو دانانی چوارچێوەیەكی هەمیشەییە بۆ هاوكاری ئەمنی لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان، وتیشی: گفتوگۆكان بەردەوامن لەپێناو قەناعەتپێكردنی عێراق لەبارەی پێویستی بەردەوامبونی هاوپەیمانی لەكارەكانی.
ئەوەشیخستەڕوو، بەشێوەیەكی گشتی دیدێكی هاوبەش هەیە لەنێوان هەردوولا, لەبارەی پێویستی بەردەوامبونی هەڵمەتەكان دژی رێكخراوی داعش.