سەرۆك وەزیرانی عێراق : دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا سەرجەم پۆستەکانی کەرکووک رێكەوتنی لەسەر بكرێت

لە پاش کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و محه‌مه‌د ‌شیاع سوودانی، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ دیاریی كرا بۆ ئه‌وه‌ی لایەنەکان بگه‌نە ‌ڕێكکه‌وتن لەسەر پارێزگار و سەرجەم پۆستەکانی تری کەرکووک.

سەرجەم فراکسیۆنە براوەکانی ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک، بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی شارەکە لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوە.

لە پاش کۆبوونەوەکە، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یا‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی، له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ وتوێژه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌ براوه‌كان بۆ ڕێککەوتن له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوانه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌ش كران، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ ڕێككه‌وتن له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌سه‌ر شێوازی هه‌ماهه‌نگی كه‌ كێشه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی خێراكردن له‌ دیاریكردنی پارێزگاری نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.

پەیوەندیدار