ئەمڕۆ 5ی ئاداری 2024، ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبووەوە، کۆبوونەوە وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی 33 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، لە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکەدا، جەختی لەسەر پێویستیی یەکڕیزیی کوردستانی و بە دەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەڵک و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی پشتیوانی لە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 10ی حوزەیرانی 2024دا.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە و داواکارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە و ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ هەمووان بەڕێوەببردرێت.
ئەنجومەنی گشتی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
5ی ئاداری 2024