شوان مەحەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەبارەت بە پرسی پێكهێنانی حكومەتی مەحەلی كەركوك لە لێدوانێكیدا بۆ (ئێستانیوز) گوتی لە ڕاستیدا پرسی پێكهێنانی حكومەتی مەحەلی كەركوك زۆر دواكەوتووە و ئەوەش كاریگەری سلبی زۆری هەیە ،دیارە شاری كەركوك ماوەیەكی زۆرە بێ خزمەتگوزارییەو ئەم دواكەوتنەش ئەوەندەی تر كاریگەری هەیە بۆ سەر كەرتی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان .
ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا دوو كۆبوونەوە ئەنجامدراوە بەسەرپەرشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق هیچ كام لەو كۆبووەوانەوە ئەنجامی ئەو تۆی نەبووە پێویستە لایەنە براوەكانی شارەكە بگەنە رێككەوتن .
لایەنی كوردی هەنگاوی ناوە پێویستە لایەنەكانی تریش هاونگاو بنێنن و رەچاوی بارودۆخی شارەكە بكەن .
هەروەها گوتیشی هەمووان ئەنجامی هەڵبژاردن دەزانن و ڕوون و ئاشكرایە بۆیە دەبێت هەرچی زووە رێز لە ئیرادە و خواستی دەنگدەربگیرێت كە كورد زۆرینەی دەنگەكانی كەركوكی بەدەستهێناوە دەبێت هەر كوردیش پۆستی پارێزگاری شارەكە وەبگرێ.
پیکهاتەکانی تریش هەر لایەنێك بەپێی ئەنجامی دەنگەکانیان پۆست و بەرپرسیارێتی خۆی وەرگرێت بۆ خزمەتكردنی داهاتووی شارەكە .