وەزارەتی دارایی عێراق 130 ملیار دیناری وەک گوژمەی یەکەمی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و جەخت دەکاتەوە لەوەی مانگی داهاتو موچە رەوانە ناکەن، تا ئەوکاتەی فەرمانبەرانی هەرێم هەژماری بانکییان بۆ دروست دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە 130 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ پێدانی موچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: هیچ بڕە پارەیەک بۆ مانگی ئازار رەوانە ناکەن تا ئەوکاتەی هەژماری بانکی بۆ موچەخۆرانی هەرێم دەکرێتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق بەرپرسیارێتی راستی و دروستی زانیارییە پێشکەشکراوەکان لەبارەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق.
هەر لەو نوسراوەدا وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) کرد کە زانیارییان پێ بدات لەبارەی پابەندبونی هەرێم بە یاسای بودجەی عێراق لەبارەی هەناردەی نەوت و رادەستکردنی نەوت