دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان، ئەندامی دادگای فیدراڵیی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستی لە کارکێشایەوە و ڕایگەیاند، “نەمتوانی لە دادگای فیدراڵی بەرگری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکەم”.
حاکم کورد عەبدولڕەحمان سلێمان دوای ئەوەی لە دادگای فیدراڵی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەکو ناڕەزایەتییەک دەربڕین دژی بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی لە دژی قەوارەی هەرێم و فەرمانبەرانی کوردستان دەستلەکاردەکێشمەوە.
وتیشی، “هه‌میشه هیوام وابوه ببمه نوێنه‌رێكی باش بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریكارێكی باش له سیستمی فیدڕاڵیه‌ت و به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا، به‌ڵام دوای سێ ساڵ له تێپه‌ڕبون له‌كاره‌كه‌م، كۆمه‌ڵێكی زۆر بڕیار ده‌ركران و به‌وهۆیه‌وه ناتوانم به‌رده‌وام بم له‌كاره‌كانم له‌دادگا، چونكه به‌رده‌وام هه‌وڵمداوه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان”.
ئەوەشیخستەڕوو، “هه‌رێمی كوردستان تاكه هه‌رێمێكی دانپێدانراوی سیسستمی فیدڕاڵی بوه، گه‌یشتومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانمدا وه‌كو دادوه‌ر هه‌ستم به كۆمه‌ڵێك گه‌ڕانه‌وه كرد بۆ سیستمی مه‌ركه‌زیه‌ت له‌بریاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و سهنتهربون و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له پایته‌ختدا، ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌ستور نیه، به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی عێراق هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان كه‌متر ده‌كرێنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌ر زیاتر ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دادگای فیدڕاڵی ئه‌ركی پاراستنی هاوسه‌نگیه له‌نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان و رێگه‌نادات هیچ لایه‌نێك ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی دیكه”.
بریارەکەی ئەو حاکمە کوردە دوای ئەوە هات دادگای فیدراڵی بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بنێردرێت لە بەغداوە بۆ هەرێم و داوای دروستکردنی هەژماری بانکی فەرمانبەران دەکات لە بانکەکانی عێراق هاوکات داوای ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێم دەکات بۆ سەرفکردنی بەشەبودجەی هەرێم